بەهای خۆراكی هەڵووژە

بەهای خۆراكی هەڵووژە
هەڵوژە Plums بە رەنگە جیا جیاكانییەوە چێژێكی خۆشی هەیە و سوودی تەندروستی زۆریشی هەیە. فینۆلەكان Phenols ماددەی دژەئۆكسانی چالاكن كە بەرەنگاری كرداری ئۆكسانی تێكدەری خانە دەبنەوە. هەڵوژە رێژەیەكی باشی ڤیتامین C لەخۆدەگرێت كە سەرەڕای بەهێزكردنی بەرگری لەش بەرانبەر بە هەوكردنەكان، یارمەتی هەڵمژینی كانزای ئاسن لە كۆئەندامی هەرس دەدات، ئەو كانزایەی كە زۆر پێویستە بۆ خۆپاراستن لە كەمخوێنی. خودی ئەم ڤیتامینەش كە لە ئاودا دەتوێتەوە، سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە و زۆر پێویستە بۆ سستمێكی بەهێزی بەرگری لەش بەتایبەتی دژی ڤایرۆسەكانی هەڵامەت و ئەنفلوەنزا، هەروەها رێگا دەگرێت لەبەردەم ئۆكسانی كۆلیستیرۆل و پاشان نیشتنی لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكان و تووشبوون بە رەقبوونی خوێنبەرەكان Atherosclerosis. هەڵووژە سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین A، ڤیتامین B12، پۆتاسیۆم، ریشاڵ Fiber كە هەموویان زۆر پێویستن بۆ لەش. خواردنی هەڵووژە ئاستی خۆپاراستن زیاد دەكات دژی چەندین نەخۆشی دیكە وەكو: رەبو Asthma، نەخۆشی دڵ، جەڵتەی مێشك Stroke، سەوەفانی جومگەكان، هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان، چەندین جۆری شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن.
Top