كوتانی ئەنفلوەنزا وەربگرم یان نا؟

كوتانی ئەنفلوەنزا وەربگرم یان نا؟
ساڵ لەدوای ساڵە كە ئەم پرسیارە دووبارە دەبێتەوە ئایا كوتان دژی ئەنفلوەنزا وەربگرم یان نا؟ گەلێك سەرچاوە ساڵانە بەتوندی جەخت لەسەر وەرگرتنی كوتانی یان ڤاكسینی ئەنفلوەنزا دەكەنەوە. ئەمە ڕوونە كە تاكە ڕێگا و باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن لە ئەنفلوەنزا بەكارهێنانی كوتانە هەموو ساڵێك. ڤاكسینی ئەنفلوەنزا Flu Vaccine چەند جۆرێكی تایبەت لە ڤایرۆسی ناچالاككراو لەخۆدەگرێت، ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا ساڵانە و زوو زوو خۆی دەگۆڕێت، بۆیە هەرگیز مەرج نییە كە ڤاكسینەكە پاراستنی تەواو دژی ئەنفلوەنزا دابین بكات، هەروەها ئەم ڤاكسینە بەدەر نییە لە زیانی لابەلا، هەر لەبەر ئەمەیە كە بەڕای گەلێك پسپۆر و خەڵك وەرنەگرتنی باشترە. بەهەرحاڵ، كوتانی دژی ئەنفلوەنزا لەوانەیە كە تەنیا بە ڕێژەی 11% خۆپاراستن لە یەك كاتێكی دیاریكراودا دابین بكات. زیانە لابەلاكان كە بەگشتی لە ماوەی 2-1 ڕۆژ پاش كوتانەكە لەخۆیانەوە نامێنن بریتین لە: ئاوسان و سووربوونەوە و سووتانەوە لە شوێنی كوتاندا، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، ئازار لە ماسوڵكەكانی لەش، سەرئێشە، ئارەقەكردن، بێهێزی گشتی، دروستبوونی هەستەوەری بەرانبەر بە پێكهاتەكانی ڤاكسینەكە.
Top