لەسەر مێزی خواردندا

لەسەر مێزی خواردندا
لەكاتی خواردندا دەمارەكانت بە تەواوی خاو بكەوە، هەرگیز لەژێر پەستی و شەكەتی دەروونیدا خۆراك مەخۆ. چاوەڕێ بكە با خۆراكت بەخۆی سارد بێتەوە، هەرگیز بە فووكردن ساردی مەكەرەوە. هەرگیز پەلە مەكە لە خواردن، هەرگیز قسە مەكە كە دەمت پڕە لەخواردن. خۆراك لەسەرەخۆ بخۆ، پاڵو بەباشی بجووە ئبنجا قووتی بدە. هەرگیز نان یان سەموون بە چەقۆ یان بە ئامێری تر مەبڕە، بەڵكو وا باشترە كە بە دەست و پەنجەكانت پارچەی بكەیت، ئەمە تەنیا تۆستToast ناگرێتەوە. هەرگیز چەقۆ و چەنگال بە ئاراستەی دەموچاوی خۆت ڕامەگرە. هەمووكات هەوڵ بدە كە لەیەك پەرداخ زیاتر ئاو نەخۆیتەوە لەگەڵ هەر ژەمێكی خۆراكدا. خوێی زیاد مەخەرە ناو چێشت و زەڵاتە. هەرگیز خواردنەوە گازییەكان و شەربەتە دەستكردەكان مەخەرە سەر مێزی خواردن.
Top