گێوژ Hawthorn بەهایەكی خۆراكی باشی هەیە بەتایبەتی كە ڕێژەیەكی بەرز لە ئاوێتە فلاڤانۆیدە چالاكەكان لەخۆدەگرێت كە ماددەی دژەئۆكسانی بەهێزن و ڕەنگی سوور و زەردی گێوژ پێكدەهێنن. گێوژ چەندین سوودی هەیە بەتایبەتی بۆ كۆئەندامی دڵ و سووڕان وەكو: پاراستنی دڵ و چالاككردنی ماسوڵكەی دڵ بە ڕێگرتن لەو ئەنزیمانەی كە ماسوڵكەی دڵ لاواز دەكەن كە سوودی زۆری هەیە بۆ تووشبووان بە جۆرێكی سووكی پەككەوتنی دڵ، بەهێزكردنی توانای دڵ بۆ پەمپكردنی خوێن، فراوانكردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن، ڕێكخستنەوەی لێدانە ناڕێكەكانی دڵ Cardiac arrhythmia، ڕێگرتن لە نیشتنی چەوری لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكانی تاجی دڵ Coronary arteries. خواردنی گێوژ كاریگەری ئارامبەخشی هەیە بەوەی كە یارمەتی نووستنێكی ئارام دەدات بەتایبەتی لە تووشبووان بە خەوزڕان Insomnia، هەروەها هاریكاری پاراستنی پرۆتینی كۆلاجین دەدات كە شانە بەستەرەكانی پێكدەهێنێت بەمەوە جومگەكان دەپارێزێت، فرمانەكانی كۆئەندامی میزەڕۆش باشتر دەكات.