كەمی زینك لە خۆراكدا

كەمی زینك لە خۆراكدا
زینك یان تۆتیا Zinc كانزایەكی زۆر پێویستە بۆ لەش، گرنگە بۆ بەهێزكردنی بەرگری دژی هەوكردن، زوو چاكبوونەوەی برینەكان، باشتركردنی هەستی چێژ و هەستی بۆنكردن، هاندانی گەشە و پەرەسەندنی كۆرپە لەكاتی دووگیانی و پاشان لە تەمەنی منداڵی و هەرزەكاریدا، هەروەها بۆ دروستیوونی ترشی DNA. مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە نزیكەی 15ملگم زینك لە خۆراكەوە هەیە. گرنگترین سەرچاوە خۆراكییەكانی زینك بریتین لە: گۆشت، جگەر، دانەوێڵە، نۆك، پاقلەمەنییەكان، هێلكە، مەحار Oyster. كەمی زینك لە خۆراكدا چەندین نیشانە لە لەشدا پەیدا دەكات بە گوێری توندی كەمبوونەكە، بۆ نموونە: كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، هەستكردن بە بێهێزی و هیلاكی، سكچوون، دواكەوتنی گەشەكردن، قژهەڵوەرین، دابەزینی بەرگری لەش كە رێگا خۆش دەكات بۆ تووشبوون بە هەوكردن لە دەوری نینۆكەكاندا Paronychia و هەوكردنی پێست هەوكردنەكانی تر، گەورەبوونی جگەر Hepatomegaly، كەمخوێنی لەبەر كەمی ئاسن، لاوازی لە هەستی چێژ و بۆنكردن، دواكەوتن لە چاكبوونەوەی برینەكان.
Top