هەستەوەری چییە؟

هەستەوەری چییە؟
هەستەوەری Allergy بریتییە لە كاردانەوەیەكی نائاسایی سیستمی بەرگری لەش بەرانبەر بەو ماددە سروشتییانەی كە لە دەوروبەرماندان. گرنگترین نیشانەكانی هەستەوەری بریتین لە: هەستكردن بە ماندووبوون، نۆرەی سەرئێشە، پژمین، هەستكردن بە خوران لە ژوورەوەی لووتدا، زوو زوو تووشبوون بە هەڵامەت، زوو زوو تووشبوون بە هەوكردنی گیرفانەكانی لووت، تووشبوون بە هەوكردن بە كەڕوو بەتایبەتی لە كەلێنی پەنجەكاندا، سەرسووڕان، خورشت و سووربوونەوەی چاوەكان لەگەڵ زیاد فرمێسككردن، پەیدابوونی ئەڵقەی تاریك لە دەوری چاوەكان، دووبارەبوونەوەی هەوكردن لە گوێیەكادا، كۆكە و هەوكردنی بۆڕی هەناسە، هەستكردن بە توندی لە ناوچەی سینگدا، ویزە لە سینگ و هەناسەتەنگی، ئەكزیما و سووبوونەوەی پێست لەگەڵ خورشت، بەدهەرسی و كۆبوونەوەی گاز لە گەدە و ڕیخۆڵەدا، هەندێك جاریش سكچوون یان قەبزی. ئەو ماددە و خۆراكانەی كەدەبنە ئەگەری هەستەوەری بریتین لە: تۆز و خۆڵ، گەنم، هێلكە، شیر، هەوێن یان خەمیرە، پاقلەی سۆیا، ئەو بۆن و ڕەنگە دەستكردانەی كە لە پیشەسازی خۆراكدا بەكاردەهێنرێن.
Top