سۆدا یان خواردنەوە وزەبەخشەكان؟

سۆدا یان خواردنەوە وزەبەخشەكان؟
خواردنەوە وزەبەخشەكانی Energy drinks وەكو ڕێد بوڵ، مۆنستەر، تایگەر، میگابایت...تاد هەوڵێكن بۆ زیادكردنی وزە لەگەڵ دابینكردنی بڕێكی باش لە: كۆمەڵەی ڤیتامین B، پوختەی چەند گیایەك Herbal extracts، ترشە ئەمینییەكان Amino acids كە یەكەی بنچینەیی پرۆتینەكانن، بەڵام پێویستە كە هەردەم بیر لە چێوەی كەمەرت بكەیتەوە بۆ زانینی ڕێژەی چەوری یان زیادبوونی كێشی لەش، بۆ ئەم مەبەستە حیسابێكی تایبەت بۆ شەكر بكە لە هەر خواردن و خواردنەوەیەكی ڕۆژانەتدا. ئەمە بزانە كە قوتووێكی 16ئۆنسی (نزیكەی 472 میللیلیتر) لە زۆربەی جۆرەكانی خواردنەوە وزەبەخشەكان نزیكەی 285 كالۆری لەخۆدەگرێت كە هەمووی تەنیا لە شەكرەوە سەرچاوە دەگرێت كە ئەمەش بە 80 كالۆری لە هەمان بڕی سۆدا یان بیبسی زیاترە. لەمەش پتر، لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە خواردنەوە وزەبەخشەكان بە ڕێژەی 11% زیاتر لە سۆدا زیان بە ددانەكان دەگەیەنن. كەواتە نهێنییەكە لێرەیە كە كۆمپانیاكانی خواردنەوە وزەبەخشەكان باسی ناكەن، تەنیا ڕاستی زانستی كە سەلمێنراوە ئەوەیە كە هۆكاری وزەبەخشین دەگەڕێتەوە بۆ ڕێژە بەرزەكەی ماددەی كافائین لەناو خواردنەوە وزەبەخشەكاندا كە دەگاتە نزیكەی 80 ملگم واتە كوپێكی قاوە كە هەمان مەبەست دەپێكێت.
Top