بەزالیا..سەرچاوەی دژەئۆكسانەكان

بەزالیا..سەرچاوەی دژەئۆكسانەكان
لە راستیدا بەها خۆراكییەكەی بەزالیا Green peas لەوەدایە كە رێژەیەكی بەرز لە چەندین جۆری ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە ماددە فلاڤانۆلەكانFlavanols، ترشەكانی فینۆلیك Phenolic acids، كارۆتینۆیدەكان Carotenoids بە شێوەی ئەلف كارۆتین و بیتا كارۆتین، ساپۆنیەكان Saponins، پۆلیفینۆلەكان Polyphenols. بەزالیا سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامینەكانی A، C، K، B1، B2، B5، B6، B9 كە زۆر پێویستن بۆ پاراستنی تەندروستی. هەروەها بەزالیا جگە لە ریشاڵ، چەندین كانزای گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو زینك، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، فۆسفۆر، كۆپەر كە رۆڵی بەرچاویان هەیە بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش و پاراستنی ئێسكەكان و بینای ماسوڵكەكاندا. سوودە تەندروستییەكانی تری بەزالیا بریتین لە: چالاكی دژی هەوكردنەكان، رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، پاراستنی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، چالاكی دژی تووشبوون بە شێرپەنجە
Top