هۆكارەكانی زیپكەی گەنجێتی

هۆكارەكانی زیپكەی گەنجێتی
زیپكەی گەنجێتی Acne vulgaris لەو كاتەدا سەرهەڵدەدات كە گلاندە چەورییەكانی پێست كە بە ڕەگی مووەكانەوە نووساون دەوروژێن لەگەڵ تەمەنی باڵغبووندا كە ڕێژەی هۆرمۆنە نێرینەییەكان Androgens بەرز دەبنەوە، بەمشەوە ڕێژەی دەردانی چەوری لەم گلاندانەوە زیاد دەبێت و كونی یان جۆگەی گلاندەكە دەگیرێت، ئینجا ڕەگی موو بەرە بەرە گەورە دەبێت و دەبێتە زیپكە، پاشان دەتەقێت و ڕێگا خۆش دەكات بۆ گەیشتنی بەكتریا بە چینەكانی قوڵتری پێست و پەیداكردنی هەوكردن. هۆكارە هاندەرەكانی سەرهەڵدانی زیپكەی گەنجێتی بریتین لە: هەندێك جۆری دەرمان وەكو ستیرۆیدەكان، بەركەوتنی پێست بە هەندێك ماددەی كیمیایی وروژێنەر، بەكارهێنانی ئاوێتەكانی جوانكاری. بوونی مەیلی زگماكی واتە جێماوە لە دایك و باوكەوە بۆ منداڵەكانیان لەوانەیە ڕۆڵێكی بچووكی هەبێت لە تووشبوون بە زیپكەی گەنجێتی، هەورەها بە گوێرەی خۆراك بەتایبەتی خۆراكی شیرین و چەور یان شیر و شوكولاتە و خواردنەوەی گازدارەكان.
Top