خەونە تەڕەكان Wet Dreams

خەونە تەڕەكان    Wet Dreams
كە كوڕەكان دەگەنە تەمەنی پێگەیشتن یان باڵغبوون Puberty، هەندێك جار كە لەخەو هەڵدەستن دەبینن جلی ژێرەوە یان بێجامەیان بە مادەیەكی لینج وەكو قانێك تەڕبووە كە ئەمە میز نییە، بەمە دەگوترێ خەونی تەڕ كە زۆر جار كوڕە هەرزەكارەكان سەرسام دەكات، بەڵام ئەمە بە تەواوی ئاساییە. خەونی تەڕ زۆر جار بە پرژاندنی شەوانە Nocturnal Emission ناوزەد دەكرێت، واتە هاتنە دەرەوەی تۆواو لەكاتی نووستندا كە لەخەوندا وێنە و كرداری سێكسی دەبینرێ. ئەم خەونانە لەگەڵ باڵغبووندا سەرهەڵدەدەن لەو كاتەی كە لەش بڕێكی زیاتری هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن بەرهەم دێنێ كە هۆرمۆنی سەرەكی نێرینەیە. هەرچەندە هەندێك كەس هەست بە ناڕحەتی دەكەن پاش بینینی ئەم جۆرە خەونانە یان هەست بە تاوان دەكەن، بەڵام ئەم خەونانە لەژێر كۆنتڕۆڵدانین و نزیكەی هەموو هەرزەكارەكان بەشێوەیەكی سروشتی دەیانبینن كاتێك لە كاتەكاندا بە درێژایی ماوەی باڵغبوون. نزیكەی %50 لە كوڕەكان تا تەمەنی پانزە ساڵی ئەم خەونانە دەبینن. بەهەرحاڵ، ناتوانرێ كە ڕێگایان لێ بگیرێت، بە وەرزشكردن خەونەكان كەم دەبنەوە لە زۆربەی كوڕەكاندا. ئەگەرچی زیانیان نییە، بەڵام هێشتا ئەم خەونانە تا ڕاددەیەك هەرزەكارەكان ناڕەحەت و نیگەران دەكەن.
Top