بۆ سووككردنی تا

بۆ سووككردنی تا
تا Fever یان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش خۆی لەخۆیدا نەخۆشی نییە، بەڵكو نیشانەیە. هێڵێكی گرنگی بەرگری لەشە دژی هەوكردنەكان و سیستمی بەرگری لەش چالاك دەكاتەوە بۆ زیاتر دروستكردنی خڕۆكە سپییەكانی خوێن و دژەتەنەكان Antibodies و فاكتەری تری بەرگری. بۆ سووككردنی تا پەیڕەوی چەند هەنگاوێك بكە بۆ نموونە: جلی زیاد و بەتانی زیاد لەسەر نەخۆش لابەرە، با دەوروبەر یان هەوای ژوور فێنك بێت نەك گەرم. كەمادەی شلەتێن بەكاربێنە یان با نەخۆش دوشێك بە ئاوێكی نیمچە گەرم وەربگرێت بەتایبەتی لەپاش بەكارهێنانی دەرمان ئەگینا پلەی گەرمی لەش دووبارە بەخێرایی بەرز دەبێتەوە. هەرگیز كەمادەی سارد یان یان سڕینەوەی ئەلكهولی بۆ نەخۆش بەكارمەهێنە، چونكە تەنیا پێست سارد دەكەنەوە ئەمەش دەبێتە ئەگەری هەستكردن بە سەرما و لەرز كە هێشتا پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوە. هەوڵ بدە شلەی سارد بدەیتە نەخۆش بەپێی بەرگەگرتن. بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش، دەرمانی وەكو ئەستامینۆفین Acetaminophen یان بروفین یارمەتی نەخۆش دەدەن تا چارەسەری تەواو دەكرێت لەلایەن دكتۆر.
Top