بەهای خۆراكی شێلم

بەهای خۆراكی شێلم
شێلم یان شەڵغەم Turnips سەوزەیەكی نیشاستەییە، بەڵام ئەو وزەیەی كە تێیدایە سێ جار كەمترە لەو بڕە وزەیەی كە لە هەمان بڕی پەتاتەدایە. شێلم گەلێك ماددەی خۆراكی گرنگ لەخۆدەگرێت بۆ نموونە، ڤیتامین C، ڤیتامین E، ڕیشاڵ، فۆلیك ئەسید، ڤیتامین B5، ڤیتامین B1، ڤیتامین B2، ڤیتامین B3، ڤیتامین B6، كۆپەر، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم. سوودە تەندروستییەكانی خواردنی شێلم بریتین لە: سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی ڕۆماتیزمی جومگەكان لە ئاوسان و ئازار و سخبوون، بەهێزكردنی بەرگری لەش بەرانبەر بە نەخۆشییەكان، پاراستنی كۆڵۆن لە تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی، پاراستنی خوێنبەرەكان لە تووشبوون بە ڕەقبوون بەوەی كە ماددە دژەئۆكسانەكانی ناو شێلم دژی ماددە یان كۆلكە سەربەستەكان دەوەستن و نایەڵن كە كۆلیستیرۆلی خەراپ LDL بە كرداری ئۆكسان لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا بنیشێت، باشتركردنی تەندروستی سییەكان بەوەی كە هەوكردن و نیشانەكانی هەوكردن سووك دەكات بەتایبەتی هەوكردنی بۆڕی هەوا كە زیاتر لە جگەرەكێشەكاندا بەدی دەكرێت، هەروەها پاراستنی خانەكانی مێشك لە كزبوونی پەیوەست بە بەساڵاچوون.
Top