هەوكردنە سێكسییەكان

هەوكردنە سێكسییەكان
واتە ئەو هەوكردنانەی لە یەكێكەوە بۆ یەكێكی تر بە ڕێگای بەركەوتنی سێكسییەوە دەگوازرێنەوە STD. ساڵانە نزیكەی 15ملیۆن حاڵەتی ئەم نەخۆشییانە لە جیهاندا تۆمار دەكرێت هەروەها، ساڵانە نزیكەی 3 ملیۆن حاڵەتی نوێ تۆما دەكرێت. هەرزەكار و گەنجەكان (تەمەن 15- 24) لە گەورەترین ڕیسك دان بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییانە. زۆربەی ئەم نەخۆشییانە چارەسەریان هەیە، هەتا ئەو حاڵەتانەی سووزەنەگیش كە بەرگریان بەرانبەر بە دەرمانە دژەزیندەكان پەیداكردووە. حاڵەتەكانی دیكەی وەكو تامیسكەی دەزگای سێكسی، ئێیدز، بالوكە، هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی، هەتا سووزەنەگیش، هەموویان ناسراون بەوەی كە دەبنە ئەگەری مردن. هەندێكیشیان دەبنە ئەگەری هەوكردنی حەوز PID یان شێرپەنجەی منداڵدان و ئاڵۆزكردنی دووگیانی. دەبێ ئەمە بزانرێ كە بەركەوتنی سێكسی تەنیا جووتبوون نییە، بەڵكو زۆر ڕەفتاری تری سێكسی نێوان دوو كەس دەگرێتەوە جگە لە: ماچ، بەركەوتنی دەم بە ئەندامە سێكسیەكان، بەكارهێنانی ئامێری سێكسی Sex Toys. كلامیدیا Chlamydiaنەخۆشییەكی مەترسیدارە، زیاتر بێ نیشانەیە، 75% تووشبووانی ئافرەت و 25% تووشبووانی پیاو بێ نیشانەن. سووزەنەگ Gonorrhea زۆر باوە، 40%ی ئافرەتانی تووشبوو دوچاری نەخۆشی هەوكردنی حەوز دەبن PID، لەوانەیە ببێتە ئەگەری نەزۆكی. هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر B ڤاكسینی هەیە، بەڵام چارەسەری نییە، لەوانەیە كە ببێتە هۆی شێرپەنجەی جگەر یان مردن. تامیسكەی سێكسی Herpes بە ئازارە، بە نۆرە سەرهەڵدەدا، چارەسەری نییە. ئێیدز Aids بۆ یەكەم جار ساڵی 1984 ناسرا، شەشەمین هۆی مردنە لە نێو كچ و كوڕە گەنجەكاندا، ڤایرۆسی ئێیدز كوشندەیە، كوشتنێكی ماوە درێژ و بە ئازار.
Top