لابردنی تاتو بە لێزەر

لابردنی تاتو بە لێزەر
تاتوو Tatooبریتییە لە دروستكردنی نووسین، وشەی تاتوو لە وشەی Tatu هاتووە واتە نیشانكردن بە نەخشە یان وێنە و نیشانە بە مەرەكەب یان بە بۆیەی تر لە ژێرەوەی پێست بە شێوەیەكی هەمیشەیی. لە لایەنی تەكنیكیەوە تاتوو بریتییە لە چاندنی وردە بۆیە لە ژێر پێستدا Micro-pigment implantation. هەر چەندە كە هەوكردن لە پاش كوتینی پاك دەگمەنە، بەڵام لەوانەیە كە رووبدات بەتایبەتی هەوكردنی چینی سەرەوەی پێست بە بەكتریا كە لەوانەیە بۆ ناوپۆشی دڵ بگوازرێتەوە، هەر لەبەر ئەمەشە كە ئەو كەسانەی تاتوویان بۆ دەكرێت نابێ تا یەك ساڵ لەپاش تاتووكردن خوێن ببەخشن. هەندێك كەسیش لەپاش تاتووكردن دوچاری هەستەوەری دەبن. بەگشتی كاڵكردنەوەی رەنگی تاتو بە چەندین رێگەی چارەسەركردن دێتە ئەنجام و زۆریشی تێدەچێت. هەتا لەپاش چارەسەر بە تیشكی لێزەریش هێشتا ئاسەواری تاتو بە تەواوی ون نابێت وەكو ئەوەی كە خەڵكانێك باسی لێوە دەكەن، بەڵكو تەنیا رەنگەكەی كاڵتر دەبێتەوە. گەلێك جاریش بە تیشكی لێزەر رەنگی هەندێك جۆرە تاتو تاریكتر دەبێت یان رەنگەكەی دەگۆڕێت، هەر وەكو ئەوەی كە لە حاڵەتی ئارایشتی هەمیشەییدا Permanent makeup بەدی دەكرێت، ئەم كاریگەرییەش دەگۆڕێت بە گوێرەی پێكهاتە كیمیاییەكانی ناو ئەو مەرەكەبەی كە بۆ رەنگی تاتو بەكاردێت.
Top