هۆكارەكانی ئازاری پشتەسەر
ئازار لەلای پشتەوەی سەر گەلێك هۆكاری لەپاڵە، دەتوانرێت كە تەنیا بە چەند گۆڕینێكی سادە لە ستایلی ژیان یان بەكارهێنانی چەند دەرمانێك ڕێگە لە سەرهەڵدانی ئازارەكە بگیرێت، یان بەلای كەم سووكتر بكرێت. هۆكارەكانی ئازاری پشتەسەر: گرژە سەرئێشە Tenson headaches كە بە باوترین هۆكار دادەنرێت و دەبێتە ئەگەری ئازار لای پشتەوە و تەنیشتی لای ڕاستی سەر، ئازاری پشتەسەر لەبەر هەوكردنی دەمارەكانی مل Occipital neuralgia كە لە پەتكە دەمارەوە سەرچاوە دەگرن، ئەم حاڵەتە زیاتر لە تووشبووانی شەقەرسەردا بەدی دەكرێت، ماندووبوونی ماسوولكەكانی مل و شان و پشت بۆ مەبەستی جیاوازی وەكو زیاد سەیركردنی مۆبایل، كە هاندەرە بۆ گرژبوونی ئەو ماسوولكانە و ئازار لە لای پشتەوەی سەردا، خزینی كڕكڕاگەی نێوان بڕبڕەكانی مل، كە سەرەتا دەبێتە هۆی ئازار لە لای پشتەوەی مل و پاشان بۆ بەشی پشتەوەی سەر بڵاودەبێتەوە، كە هاوكاتە لەگەڵ هەستكردن بە ناڕحەتی لە شان و قۆڵەكاندا، دابەزینی پەستانی شلەی دەوری شانەكانی مێشك CSF بۆ پێوانەی كەمتر لە 60 ملم ئاو، هەروەها شەقەسەر كە جگە لە پشتەسەر، بەشەكانی دیكەی سەریش دەگرێتەوە و لەوانەیە كە هاوكات بێت لەگەڵ هێڵنج، یان ڕشانەوە و هەستیاربوون بۆ ڕووناكی.