بەهای خۆراكی زەیتی كەتان

بەهای خۆراكی زەیتی كەتان
زەیتی كەتان Flaxseed oil لە جۆری چەورییە ناتێرەكانە Unsaturated fats كە سوودی هەیە بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشی بە ڕێگەی دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی گشتی Total cholesterol و ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا، هەروەها زەیتی كەتان لەوانەیە ڕۆڵی هەبێت لە دابەزاندنی پەستانی خوێن و دابەزاندنی ئاستی چەوری گلیسریدە سییانەكان، ئەمە سەرەڕای ڕێگرتن لە بەیەكەوە نووسانی خەپلەكانی خوێن كە هۆكارە بۆ ڕوودانی نۆرەی دڵ. زەیتی كەتان سوودی هەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە بەهۆی ماددەی لیگنان Lignan كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە و دژی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك كاردەكات. هەروەها ڕێژە بەرزەكەی ترشی ئەلفالاینۆلێیك Alpha-linolenic acids كە لە زەیتی كەتاندایە، لەگەڵ چەوری لە جۆری ئۆمیگا 3 وا لە زەتی كەتان دەكات كە بایەخی هەبێت بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشی. بڕی زیادی زەیتی كەتان سوودی هەیە بۆ چارەسەركردنی قەبزی. لەگەڵ ئەم گرنگییە تەندروستییەشیدا، زەیتی كەتان گونجاو نییە بۆ سووركردنەوەی خۆراك، چونكە بە گەرمی بەرز تێكدەشكێت، بەڵام گونجاوە بۆ هەموو جۆرەكانی سەلاتە.
Top