پەنیر بۆ پاراستنی ددانەكان

پەنیر بۆ پاراستنی ددانەكان
هەموو بەرهەمەكانی ئەلبان سەرچاوەی باشن بۆ كالسیۆم و فۆسفۆر كە یەكجار پێویستن بۆ گەشە و سەلامەتی و تەندروستی ددانەكان. بەهەرحاڵ شیر و بەرهەمەكانی بەتایبەتی پەنیر Cheese ماددەی گرنگ لەخۆدەگرن كە ددانەكان لە كلۆربوون دەپارێزن Anticariogenic. وردەكارییەكانی ئەوەی كە پەنیر چۆن ددانەكان لە كلۆربوون دەپارێزێت بریتین لەوەی كە پەنیر كاریگەرییە خراپەكانی ترشێتی چینی سەر ددانەكان Plaque كەم دەكاتەوە كە بریتییە لە بەرە بەرە داخورانی چینی مینای ددان، پەنیر بڕێكی باشی كاسیۆم و فۆسفۆر بۆ ناو دەم دابین دەكات كە دەبێتە چێگرەوە بۆ كانزا ونبووەكانی ددان بەهۆی ترشێتییەوە Acidity، بەمشەوە دەرەنجام ددانەكان بەهێزتر و پتەوتر دەبن. خواردنی پەنیر هانی زیاتر دەردانی لیك دەدات، ئەمەش یارمەتی پاككردنەوەی دەم و ددانەكان دەدات لە شەكر كە بەهۆی بەكتریاوە زیان بە ددانەكان دەگەیەنێت، هەروەها لیك ڕۆڵی هەیە بۆ هاوسەنگكردنەوەی ترشێتی ناو دەم. پرۆتینی كازائین Casein كە لە پەنیر و شیردایە بە دروستكردنی چینێكی تەنك لەسەر چینی مینادا ددانەكان لە كاریگەرییەكانی بەكتریا و ترشێتی دەپارێزێت كە كلۆربوون پەیدادەكەن.
Top