بالوكە

بالوكە
بالوكە Warts لە ئەنجامی گرتنی بۆق دوچاری مرۆڤ نابێت، بەڵكو بە هۆی ڤایرۆسەوە لەسەر پێست پەیدادەبێت. نزیكەی 60 جۆری ڤایرۆسی بالوكە لەسەر پێستی مرۆڤدا هەیە كە لەوانەیە ببنە هۆی پەیدابوونی بالوكە. ئێمە رۆژانە رووبەڕووی ڤایرۆسی بالوكە دەبینەوە، بە بەركەوتن بە یەكێك كە بالوكەی هەبێت، یان بەركەوتن بەو شوێنەی كە كەسێكی تووشبوو دەستی لێدابێت. تا ئێستا بە تەواوی نەزانراوە كە بۆچی هەندێك كەس تووشی بالوكە دەبن و هەندێك كەسب تر بە درێژایی تەمەنیان تەنانەت بۆ یەك جاریش تووشی نابن. بالوكە لەوانەیە كە لەسەر دەست و پێ و پەنجەكاندا دەكەوێت كە تا رادەیەك بەرجەستە و بەرزترە لە ئاستی پێست. بالوكەی تەخت Flat warts كە لووس و هەمان رەنگی پێستیان زیاتر لەسەر دەست و دەموچاودا بەدی دەكرێن، هەروەها لەسەر قاچی ئەو ئافرەتانەی كە مووەكان بە تاشین لادەبەن. بالوكە لەوانەیە كە لەسەر ئەندامە سێكسییەكانیشدا دەركەوێت بە ناوی كۆندیلۆما Condyloma كە ئەگەر چارەسەر نەكرێت گرفتی تەندروستی دەنێتەوە. بالوكە بە چەندین رێگا چارەسەر دەكرێت، بۆ نموونە لەزگەی تایبەت كە چەند ماددەی كیمیایی ترشی پێوەیە وەكو ترشی سالیسیلیك Salicylic acid و ترشی لاكتیك Lactic acid، بەكارهێنانی نایترۆجینی شل Liquid nitrogen، لابردن بە نەشتەرگەری بچووك.
Top