زەیتی ئەڤۆكادۆ

زەیتی ئەڤۆكادۆ
زەیتی میوەی ئەڤۆكادۆ oil Avocado سوودی زۆری هەیە بۆ پێست، بەتایبەتی بۆ نەرمكردنەوە و چارەسەركردنی وشكبوونی پێست. زەیتی ئەڤۆكادۆ بەشێكە لە خۆراكی تەندروستییانە و رۆڵی هەیە لە باشتركردنی پرۆفایلی چەوری لە خوێندا بۆ نموونە دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆل. زەیتی ئەڤۆكادۆ دروستی ماسوڵكەكان دەپارێزێت، هەروەها نیشانەكانی هەوكردنی پێست و جومگەكان كەم دەكاتەوە. ئەڤۆكادۆ بە پێكهاتە گرنگەكانییەوە شێداركەرەوەیەكی بەهێز و سروشتییە بۆ پێست، پێستیش بە سروشتی خۆی زۆر حەزی لە دەورووبەرێكی تەڕە. ئەڤۆكادۆ سەرەڕای ئەوەی كە وەزەیەكی زۆر لەخۆدەگرێت، سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بۆ پۆتاسیۆم و ڤیتامین E و ڤیتامین D و ڤیتامین A بە شێوەی بیتا كارۆتین كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە، ناوكەكەشی لەوانەیە كە چالاكی دژی كەڕوو و بەكتریای هەبێت. خواردنی ئەڤۆكادۆ سوودی هەیە بۆ پاراستنی كۆئەندامی هەرس و كۆئەندامی دڵ و سووڕان، هەروەها بۆ سافكردنەوەی پێست و زوو چاكبوونەوەی گەلێك لە نەخۆشییەكانی پێست وەكو خۆربردن، وشكبوونی پێست، نەخۆشی سەدەف، ئەكزیما. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە خواردنی نیو ئەڤۆكادۆ هەر دوو رۆژ جارێك، یارمەتی دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆل دەدات بە رێژەی 8.2%.

Top