قەڵەوی هۆكارێكی زەقی مردن

قەڵەوی هۆكارێكی زەقی مردن
قەڵەوی Obesity واتە زیادبوونی كێشی لەش بە رێژەی پتر لە 10% لە كێشی گونجاو لەگەڵ تەمەن و درێژی باڵادا. قەڵەوی چەندین هۆكاری ئاڵۆزی هەیە، هۆكاری جینی و بایۆلۆژی و كلتوری. بە شێوەیەكی سەرەكی، قەڵەوی لەو كاتەدا روودەدات كە یەكێك وزە یان كالۆری زیاد لە خۆراكەوە وەردەگرێ كە پتر بێت لەو بڕە كالۆریانەی كە بە جوولە سەرفیان دەكات. رێژەی قەڵەوبوون لەبەر نەخۆشی دەگاتە تەنیا %1. قەڵەوی گرفتی تەندروستی گەورە و مەترسیداری لەپاڵەوەیە كە زۆر جار دەبنە ئەگەری مردن. قەڵەوی هۆكاری مردنی 300،000 كەسە ساڵانە لە هەموو جیهاندا، راپۆرتەكان دەڵێن كە ژمارەكە زیاترە و رۆژ بە رۆژ لەزیادبووندایە. ئاڵۆزییەكانی قەڵەوی لە تەمەنی گەنجێتیشدا بەدی دەكرێن و بریتین لە: نەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشی شەكرە، بەردی زراو، شێرپەنجە، ئەمە سەرەڕای گرفتەكانی هەناسە و نووستن و كاردانەوە دەروونییە نێگەتیڤەگانی پەیوەست بە شێوەی لەش.
Top