مەترسییەكانی نەشتەرگەری گەورەكردنی لێوەكان

مەترسییەكانی نەشتەرگەری گەورەكردنی لێوەكان
بەگشتی نەشتەرگەری گەورەكردنی لێوەكان Lip augmentation سەلامەتە، بەڵام دەبێ ئەوە لەیاد نەكەین كە هەر نەشتەرگەرییەك لە هەر شوێنێكی لەشدا هەرگیز بەدەر نییە لە ئەگەری روودانی چەند ئاڵۆزییەكی تەندروستی. هەندێك جار لەپاش نەشتەرگەریدا خوێنبەربوونێكی زۆر روودەدات كە پێویستی بە جارێكی دیكەی نەشتەرگەری دەبێت بۆ وەستاندنی خوێنبەربوون و دووبارە ئەنجامدانی گەورەكردنی لێوەكان. هەوكردن Infection ئاڵۆزییەكی ترە كە لەوانەیە ماوەیەك لەپاش نەشتەرگەری رووبدات، نیشانەكانی بریتین لە ئاوسان، ئازار، سووربوونەوە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، ئەمەش لە زۆربەی حاڵەتەكاندا بە دەرمانی دژەژی Antibiotics چارەسەر دەكرێت، هەندێك جاریش تەنی چێنراو Implant لادەبرێت تا ئەو كاتەی كە هەوكردنەكە بە تەواوی كۆنترۆل دەكرێت. ئەگەری هەستەوەری زیاتر لەو حاڵەتانەدا روودەدات كە دەرزی كۆلاجینی چێڵ Bovine collagen بەكاردێت بۆ گەورەكردنی لێوەكان.
Top