زەیتی گوێزی هــــــــــــیندی

زەیتی گوێزی هــــــــــــیندی
زەیتی گوێزی هیندی Coconut Oil بە رێژەی پتر لە 90% لە چەورییە تێرەكان پێكهاتووە، هەروەها لە ترشە چەورییە ناتێرەكان، مادە دژەئۆكسانەكان بە شێوەی پۆلیفینۆلەكان Poly-phenols، ڤیتامین E ڤیتامین K، كانزاكانی وەكو ئاسن. زەیتی گوێزی هیندی بۆ پاراستنی قژ سوودی لێ وەردەگیرێت، هەروەها بۆ پاراستنی پێست، كەمكردنەوەی شەكەتی دەروونی، كۆنترۆلكردنی ئاستی كۆلیستیرۆل لە خوێندا، بەهێزكردنی بەرگری لەش لە بەرامبەر چەندین نەخۆشیدا، یارمەتیدانی هەرسكردنی خۆراك، باشتركردنی كرداری زیندەپاڵ(میتابۆلیزم)، واتە كرداری سوود وەرگرتن لە وزەی خۆراك، باشتركردنی فەرمانی گورچیلەكان، رێگرتن لە نەخۆشییەكانی كیسی زراو، خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی دڵ، خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە، زەیتی گوێزی هیندی لە تووشبووان بە نەخۆشی شەكرەدا ئاستی شەكری خوێن لە ژێر كۆنترۆڵدا دەهێڵێتەوە و لە پەنكریاسدا هانی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئینسۆلین دەدات. جگە لەوەش بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە زۆر گرنگە، هەروەها بۆ پاراستنی ددانەكان لە نەخۆشی، پتەوكردنی ئێسكەكان بە یارمەتیدانی هەڵمژینی كانزاكانی ئاسن و مەگنسیۆم. سوودە تەندروستییەكانی زەیتی گوێزی هیندی بۆ چەند جۆرێكی ترشە چەوری دەگەڕێتەوە وەكو ترشی لاریك Lauric، ترشی كاپریك Capric، ترشی كاپریلیك Caprylic، كە سیفەتی دژە میكرۆب و دژەئۆكسان و دژە كەڕوویان هەیە.
Top