یەكێكە لەكار و ئەركەكان كە زیاتر ئافرەتان ئەو كارە دەكەن، دەكرێ پیاوانیش دۆشین بكەن، كەچی زیاتر ئافرەت و دایكانی كورد ئەو كارەیان لەئەستۆی خۆیان گرتووە و لەدێر زەمانەوە ئەوان دەیكەن، دۆشین بریتییە لەدەرهێنانی شیر لەگوانی گیاندارە خۆماڵییەكان، كە ئەوانەی شیردەرن وەك: مانگا، بزن، مەڕ.. كە ئەوانەش لەژیانی گوند و ناوچە شاخاویەكاندا هەنە و وەك سەرچاوەیەكی دارایی دەبێ بۆ خاوەنەكەی، دۆشین، بریتییە لەگوشینی گوانی ئاژەڵی شیردەر لەدوای ئەوەی بێچووی دەبێ و ئیتر شیر لەگوانەكانی دەبێ، لەگەڵ ئەوەی بێچووەكان شیری دایكەكیان دەخۆن، كەچی ڕێژەیەكی زۆریش زیاد دەبێ لەگوانی ئاژەڵەكە، دۆشین، دەبێ بەنەرمی و سانایی بێ كاتێك ئافرەتەكە لەدواوەی ئاژەڵەكە دانیشێ و گوانی ئاژەڵەكە دەگوشێ و شیرەكە دێتە خوارەوە و ئیتر دەخرێتە ناو مەنجەڵ یان سەتڵێك، دواتر ئەو شیرە دەكوڵێنرێت و ئینجا دەكرێ بە بەروبومەكانی شیر وەك: قەیماغ – سەڵتوو-ماست و پەنیر و ژاژی و دۆ.