پاككردنەوەی پێڵاوی چەرم بە هەنگاوی ورد

پاككردنەوەی پێڵاوی چەرم بە هەنگاوی ورد

پێڵاوی چەرم بۆ ئافرەتان و پیاوان گونجاوە، بەڵام پاككردنەوەی پێڵاوی چەرم پێویستی بە پەیڕەوكردنی كۆمەڵێك هەنگاوی تایبەت هەیە، بۆ ئەوەی كاتێك دەچیتە دەرەوە، بە باشترین شێوە دەربكەویت.

1- ئەگەر پێڵاوەكەت چەرمی قەیتاندار بێت، پێویستە قەیتانەكانی دەربهێنرێت پێش پاككردنەوە، ئەمەش بە بەكارهێنانی فڵچەی پاككردنەوەی پێڵاو دەست پێدەكات بۆ لابردنی هەر پیسییەك یان پەڵەیەك كە لەسەر ڕووی چەرمی پێڵاوەكە بێت.

2- خاولییەكی قوماش یان فڵچەی پێڵاوی نەرم بە گیراوەیەك كە پێك هاتووە لە ئاو و  زاهی، تەڕ بكە، و بەكاری بهێنە بۆ سڕینەوەی ڕووی دەرەوەی پێڵاوەكان.

3- لە بەرامبەر پەڵەی پێڵاوی چەرمدا پێویستە بە بەكارهێنانی فڵچەی تەڕ فشار بخرێتە سەریان، پێویستە پێڵاوەكان بە بەكارهێنانی خاولییەكی قوماشی وشك و خاوێن وشك بكرێتەوە.

دوای پاككردنەوەی پێڵاوەكان باشترە پۆلیش یان سبووغ بكرێت، بەڵام زۆر پێویستە لەسەر شوێنێكی نادیاری چەرمی پێڵاوەكان تاقی بكرێتەوە، بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی كە بەرهەمەكە نابێتە هۆی گۆڕینی ڕەنگی پێڵاوەكە.

Top