وشككردنەوەی گوڵ لە ماڵەوە و بە ئاسانی
بۆ وشككردنەوەی گوڵ، ئاسانترین ڕێگە بریتییە لە گەرمكردنی فڕنێك بۆ ١٨٠ پلە، گوڵەكان بخەرە سەر سینییەك و لە فڕنەكەدا دایبنێ بۆ ماوەی دە خولەك بۆ ئەوەی باشتر وشك ببێتەوە، بە جوانی گەڵا و گوڵەكانی بپشكنە و پاش وشكبوونەوە لە فڕنەكە دەری بهێنە.
لە لایەكی دیكەوە دەتوانرێت گوڵ بە هەوا وشك بكرێتەوە، بە ڕێكخستنی گوڵەكان بۆ چەپكە گوڵێكی جوان پێش وشكبوونەوە، دەتوانن لقەكانیان ببڕن (نەك بەتەواوی)، لە بنەوە بە لاستیكێك بەیەكەوە ببەسترێنەوە و لە شوێنێكی فێنك و تاریكدا بە تەنافێكدا هەڵیانواسە. لەم چوارچێوەیەدا لاستیكەكە بە دەوری چەپكە گوڵەكاندا دەپێچرێت بۆ ماوەی ٢-٣ هەفتە، كاتێك گوڵەكان وشك دەبنەوە، دەشكێن، بۆیە پێویستە بە سپرای قژ بپرشێنرێت بۆ بەهێزكردنی و پاراستنی لە زیان، پێویستە سپرای قژی بێ بۆن بەكار بهێنیت و لەسەر گوڵەكان بە نەرمی بپرژێنیت بۆ ئەوەی ئەو گوڵانەی وشكت كردووەتەوە تەڕ نەبن.
ئامادە كردنی: شیلان عەلی