مزگەوتـــی نیوو جیە لە وڵاتـــی چین

مزگەوتـــی نیوو جیە لە وڵاتـــی چین

ئەم مزگەوتە دەكەوێتە شاری پەكینی پایتەخت و كۆنترین و گەورەترین مزگەوتی شارەكەیە، كە لە سەردەمی دەسەڵاتی بنەماڵەی لیاوە لە ساڵی 996ز، لە لایەنی كۆمكاری مسوڵمانانی شارەكە و لەسەر شێوازی تەلارسازی كۆنی چینییەكان بنیات نراوە، بە جۆرێك كە دیواری ناوەوەی مزگەوتەكە ئایەت و نەخش و نووسینی عەرەبیی لەسەر هەڵكۆڵدراوە. دوای ئەوەی كە لە ساڵی 1225ز، سوپاكەی جەنگیزخان لە هێرشێكدا مزگەوتەكە وێران دەكەن، دووبارە مسوڵمانانی شارەكە لە سەردەمی دەسەڵاتی بنەماڵەی مینچە لە ساڵی 1443ز نۆژەنی دەكەنەوە، دواتر لە سەردەمی بنەماڵەی چینگە لە ساڵی 1696ز، مزگەوتەكە تەواو گەورە و فراوان دەكرێت و لە چواردەوریشی شوێنكار و دووكانی تایبەت بە خواردن و بەرهەمە حەڵاڵكراوەكانی تێدا دەكرێتەوە، كە تا ئێستەش بەردەوامن، هەر لە ناو ئەم مزگەوتەدا دەستنووسێكی كۆنی قورئانی پیرۆز پارێزراوە، كە تەمەنی زیاترە لە 300 ساڵ دەبێت.

Top