قووتووی قەڵەمدانێكی 700 ساڵە
November 10, 2024
رەنگا و ڕەنگ
هەڵگرتنی كەرەستە كۆن و مێژووییەكان وەك پاراستنی كلتوور و پاراستنی مێژوو دادەنرێت، هەروەها وەرگرتنی زانیاری لەسەر بیرۆكە و چۆنیەتی دروستكردنی ئەو كەرەستانە دەبنە مایەی سەرنج، وەك ئەم قووتووە كە بۆ هەڵگرتنی قەڵەم بەكار هێنراوە، قووتوویەكی قەڵەمدان كە لە سەردەمی خۆیدا بۆ هەڵگرتنی مەرەكەب و فڵچە و پێنووس و ڕاستە و كەرەستەی نووسین بەكار هاتووە، مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 700ساڵ پێش ئێستا و لە شاری موسڵ درووست كراوە، لە ئێستاشدا لە مۆزەخانەیەكی وڵاتی بەرتانیا نمایش كراوە، ئەم پارچە شوێنەوارە ئیسلامییە شاكارێكی هونەریی جوانە و ئایەتێكی قورئانی لەسەر نەخشێندراوە.