هەڵبژاردنی ڕەنگی گونجاو بۆ سێبەری چاو
هەڵبژاردنی ڕەنگی گونجاوی سێبەری چاو دەتوانێت كلیلی بەدەستهێنانی دیمەنێكی نایاب و جیاواز بێت، لەگەڵ تایبەتمەندییە سرووشتییەكان و ئەو بۆنەیەدا دەگونجێت كە ماكیاژەكەی بۆ هەڵدەبژێریت.
ڕەنگی پێستت دیاری بكە
پێستی گەرم: زیاتر ڕەنگی ژێر زێڕین یان زەردی هەیە، ئەگەر ڕەنگی پێستت گەرم بوو، ئەو ڕەنگانەی كە لەگەڵتدا دەگونجێت بریتین لە ڕەنگی گەرمی وەك پرتەقاڵی، سوور، قاوەیی، ڕەنگی خاكی و ڕەنگی گەشاوەی وەك برۆنزی.
پێستی كاڵ: زیاتر ڕەنگی ژێرەوەی شین یان پەمەیی هەیە. ئەگەر پێستت كاڵ بوو، ئەو ڕەنگانەی كە لەگەڵ تۆدا دەگونجێت بریتین لە ڕەنگی فێنك وەك شین و وەنەوشەیی و خۆڵەمێشی و ڕەنگی گەشاوەی وەك زیو.
ڕەنگی قژت لەبەرچاو بگرە
قژی تۆخ: بە ڕەنگی دەوڵەمەند و قووڵ وەكو ڕەش، قاوەیی تۆخ، ڕەنگی خاكی جوانیی خۆت دەربخە، هەروەها ڕەنگی تۆخ تاقی بكەرەوە وەكو سەوزی زەیتونی، شینی تۆخ، وەنەوشەیی.
قژی كاڵ: ڕەنگە سووك و گەرمەكانی وەك زێڕین و برۆنزی و پەمەیی و بێجی بەباشی لەگەڵ قژی كاڵدا تێكەڵ دەبن. ڕەنگە زیندووەكانی وەك: شینی ئاسمانی، سەوزی نەعنایی دەتوانێت جیاواز بێت.
ئامادەكردنی: شیلان عەلی