كۆڵانە رەنگاورەنگەكانی ئاكرێ رەنگین و سەرنجڕاكێشن

كۆڵانە رەنگاورەنگەكانی ئاكرێ   رەنگین و سەرنجڕاكێشن

ئاكرێ شارۆچكەیەكی باشووری كوردستانە و سەر بە پارێزگای دهۆكە، ٩٥ كم لە شاری مووسڵەوە دوورە و دەكەوێتە ١٢٠ كم باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆكەوە، لە نێوان سێ چیادایە، خانووەكانی لەسەر یەك بە داوێنی شاخەكاندا هەڵچوون، ئەمە دیمەنێكی جوان و سەرنجڕاكێشی بە شارەكە بەخشیوە، ئەم شارە لە ساڵی (١٨٧٧ ز) بووە بە ناوەندی قەزا.

ئاكرێ پێشتر سەر بە پارێزگای نەینەوا بوو تاوەكو ڕاپەڕینی ئازاری ساڵی ١٩٩١، پاشان بە فەرمی بووە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای دهۆك و هەرێمی كوردستان، لە ئێستادا بەشێك لە كۆڵانەكانی ئەو شارۆچكەیە بە دیزاینی گوڵ و گوڵزار و ڕووناكی و مەركانەی گوڵ و كەرەستە كۆن و كەلەپوورییەكان ڕازاونەتەوە، یەكێك لەو كۆڵانانە بە كۆڵانی میر ناسراوە، كە دەكەوێتە گەڕەكی چوستەیا لە ناوەندی شارۆچكەكە، بەهۆی بوونی خواردنگەیەك بە ناوی میر، هەر بۆیە كۆڵانەكەی بەردەم خواردنگەكە بەم شێوەیە ڕازاوەتەوە، جگە لەوەش چەندین كۆڵانی دیكە هاوشێوەی كۆڵانی میری ڕەنگاورەنگ، بە گوڵ و گوڵزار ڕەنگینن و ڕازاوە كراون.

 

Top