هەنگاوەكانی هێڵكاری و ماكیاژی برۆ

هەنگاوەكانی هێڵكاری و ماكیاژی برۆ
لەژمارەی پێشوودا هەنگاوەكانی ماكیاژی چاومان باس كرد، كە خانمان دەتوانن سوودی لێوە وەربگرن و لەسەر وێنەكانەوە و هەنگاو بەهەنگاو دوبارەی بكەنەوەو ببنە خاوەن جوانترین و شایستەترین ماكیاژی چاو، لەم ژمارەیەشدا جۆرێكی دیكەی ماكیاژەكان بەسەر دەكەینەوە و لەیەكە بەیەكەی هەنگاوەكان سانایان دەكەین و تاوەكو خانمان بتوانن بەڕێگەیەكی سادە و بەبەهرەی خۆیانەوە هەنگاوێكی بچووك ئەنجام بدەن لەدانانی ماكیاژی برۆیەكان، كە بەهێڵكاری و ڕەنگێكی ڕەشەوە دەتوانن جوانترین ماكیاژی برۆ ئەنجام بدەن، زیاتر بۆ ئەوانەی برۆیان تەنك و سادەیە، لەسەرەتادا دوو هێڵ دانێ و دواتر بەبۆیەی ڕەش ڕەنگی سەر مووەكانی برۆ بكەن و دواتریش هێڵی كۆتایی لەدەرەوە و ژوورەوەی برۆكانت دانێ و بەم جۆرە و لەم هەنگاوانە لەگەڵ ئەوەی بەوردی سەیری بكەن و دەتوانن هەمان ئەنجامی وێنەی كۆتایی لەبرۆكانتان بەدی بكەن.





Top