سەندڵ لەگەڵ ستایلەكان دەگونجێ

سەندڵ لەگەڵ ستایلەكان دەگونجێ
پێڵاو و سەندەڵ، هێمایەكی جوانی و سوود بەخش بە قاچی خانمانەوە دەدەن، ئەمەش بەهۆی ئەو شێوە تازە و ناسكانەی كە لێوەی كاری بۆ دەكرێ و دیمەنی تازەیان بۆ ئەنجام دراوە، كە بە جۆرێك دیمەنێكی ناسكی هەیە، ئەمەش مۆدەی ئەو سەندڵانەیە كە زۆربەی خانمانی كوردستان دەیپۆشن و هەر یەكە بە جوانی خۆیەوە دەردەكەوێ، ئەم جۆرە سەندەڵە دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی هەیە بەهۆی ئەو پاژنە نزمەی هەیەتی، هەروەها بوونی ئەو دیمەنە سادەیەی كە لە نزیكەوە دیاری دەخات و لەگەڵ ئەوەشدا بەشی سەرەوەی كراوەیە، كە دەكرێ لەگەڵ گشت جۆرە جلێكەوە بپۆشرێ، لەوانە : كراس – كاوبۆی (جینز) – تراكسۆت – كۆلۆن و كیلۆت، كە دەكەوێتە سەر سەندڵەكانەوە و دیمەنێكی رازاوەش دەبەخشن، لەم رێگەیەدا دەكرێ سوود لە مۆدەكانی سەندڵ وەربگرین كە جوانییان دیاریكراو دەبێ و هەنگاوێكی كراوەی دەبێ و دەتوانین سەلماندیان بۆی هەبێ و بە جوانییەكی درەوشاوەوە بێ.
Top