ئێكسسوارە رەنگ سەوزەكان

ئێكسسوارە رەنگ سەوزەكان
گشت ئێكسسوارێك دەبێ لە مۆدە و ستایلێكی تایبەتەوە كاری بۆ بكرێ، ئەمەش بە تایبەت كاتێك ئێكسسوارەكان پێوەندییان بە جوانترین مۆدەوە هەبێ، لەم لایەنەوە خانمان دەبێ ئاگاداری چەندین لایەن بن بۆ هەڵبژاردنی جۆری ئێكسسوارەكان، هەروەها پێویستە شێوازی رەنگی ئێكسسوارەكان بە جوانترین شێوە بێ، بە تایبەت كاتێك كەرەستەكان لە دەستەیەك دەبن، واتە بریتیی دەبێ لە (گوارە و ملوانكە و بازنگ)، كاتێك ئەو ئێكسسوارانە یەك رەنگ بن، بێگومان ستایلێكی هاوشێوە دەبەخشن، تەنانەت دەبێتە جێگەی جوانییەكی بەرز، لەگەڵ گشت جۆرە ماكیاژەكان دەگونجێ، بە تایبەت كاتێك كە رەنگەكانیان هاوڕەنگ دەبن، لێرەدا ئێكسسوارەكانی رەنگی سەوز، هێمای جوانییەكی نەرم و كراوە دەبەخشن، تەنانەت ئەو رەنگە لە دوور و نزیكدا دەردەكەوێ، بۆیە جوانترین مۆدەكانی جوانكاری لێوە دەردەچێ و شایانی ستایلێكی شایستە دەبێ.
Top