ئەمریکا مووشەکی پاتریۆتی زیاتر لە کەنداو جێگیر دەکات
ئەو بەپرسە ئەمریکییە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (ڕۆیتەرز) ئەم زانیارییانەی خستووەتە ڕوو.
پێشتریش تۆڕی میدیایی (CNN) لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە دانوستان بۆ جێگیرکردنی قەڵغانی مووشەکیی زیاتر لە کەنداو دەستی پێکردووە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودابەرپرسانی باڵای سەربازیی ئەمریکا ڕایان گەیاندووە زانیارییان هەیە کە ئەگەری هێرشی هێزەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکە بۆ سەر پێگە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە گۆڕێدایە، بۆیە دەستی کردووە بە هەناردنی کەشتیی فڕۆکە هەڵگری "ئابراهام لینکۆڵن" و بۆممبهاوێژی (B5).
کەشتیی (USSی لینکۆڵن) ڕۆژی پێنجشەممە لە گەرووی سووئێز تێپەڕی، هاوکات "جەیم مالوی" فەرماندەی کەشتی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، ئەگەر پیویست بکات ئەو کەشتییە دەنیردرێتە کەنداو و گەرووی هورمزیش کە ئیران هەڕەشەی داخرانی دەکات.
باسنيوز