ئەمریکا سیستەمی مووشەکیی پێشکەوتوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکات

 ئەمریکا سیستەمی مووشەکیی پێشکەوتوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکات
ئەمریکا سیستەمی مووشەکیی پێشکەوتوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ئێران، جێگیر دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-5-2019، ئاژانسی (ئەسۆشێیتد پرێس) لە زاری چەند بەرپرس و فەرماندەیەکی سوپای ئەمریکا گواستوویەتییەوە، کە چاوەڕێ دەکرێ ئەمریکا دوو بنکەی مووشەکی پاتریۆت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جێگیر بکات.

ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەبارەی جێگیرکردنی ئەو سیستەمە مووشەکییانە نەدراوە، ”رەنگە دانانیان پەیوەست بێ بەوەی ئەمریکا بگاتە ئەو باوەڕەی ئێران مەترسیی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات“.

ئەو لێدوانانە دوای ئەوە دێن، کە لەم ماوەیە ئەمریکا کەشتیگەلێکی سەربازیی گەورەی ناردە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی، کە دەیان فڕۆکە و زیاتر لە پێنج هەزار سەرباز لەخۆ دەگرێ، جگە لە چەندین کەشتیی جەنگی، کە دیارترین و گەورەترینیان کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵنە.










باسنيوز
Top