مایك پۆمپیۆ: سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا رێگه خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی ئێران به‌و دیموكراسیه‌ته بگات، كه شایه‌نییه‌تی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، داوای له وڵاتانی رۆژئاوا كرد، پشتیوانی له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران بكه‌ن و ببنه به‌شێك له سزاكان.
پۆمپیۆ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گراف، رایگه‌یاند، پێشكه‌وتنی نموونه‌یی ئه‌وه‌یه هه‌موو وڵاتانی رۆژئاوا په‌یوه‌ستی سزاكانی سه‌ر ئێران ببن.
گوتیشی: ئێمه له‌و بڕوایه‌داین، ئێران مافی خۆشگوزه‌رانی به‌كار ده‌هێنێت بۆ گه‌شه‌پێدانی تیرۆر و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه بالیستییه‌كان و پێشخستنی پرۆگرامی ناووكی.
گوتیشی: سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا رێگه خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی ئێران به‌و دیموكراسیه‌ته بگات، كه شایه‌نییه‌تی.
زۆرترین بینراو
K24