ئیستەنبۆڵ... كاندیده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئاكپارتی و جه‌هه‌په 224 هه‌زار ده‌نگیان هێناوه
ئه‌و 32 كاندیده‌ی كێبەركێیان بۆ بردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ ده‌كرد، به هه‌موویانه‌وه 224 هه‌زار و 37 ده‌نگیان هێناوه، له كاتێكدا جیاوازی نێوان بیناڵی یڵدرم و ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی 31_3_2019دا ته‌نیا 13 هه‌زار و 729 ده‌نگ بوو، كه‌واته كاندیده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئاكپارتی و جه‌هه‌په 16 قات ده‌نگیان له‌و جیاوازییه‌ی نێوان یڵدرم و ئیمامئۆغلو زیاتر بووه.
پرسیار ئه‌وه‌یه، كاتێك هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ دووباره ده‌كرێته‌وه، ئاخۆ ستراتیژیه‌تی ئه‌و كاندیده سه‌ربه‌خۆیانه چیه؟
كاندیدی پارتی سه‌عاده‌ت به ناوی نه‌ژده‌ت گۆكچنار بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ، كه سێیه‌م زۆرترین ده‌نگی هێناوه له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، بڕیاری داوه دووباره بچێته‌وه ناو هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له 23ی حوزه‌یران.
هه‌روه‌ها كاندیدی پارتی چه‌پ به ناوی موعه‌مه‌ر ئایدن چواره‌م زۆرترین ده‌نگی هێناوه له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، به‌ڵام پارتی چه‌پ بڕیاری نه‌داوه كه له 23ی حوزه‌یران ئایدن ده‌كاته‌وه بە كاندید یان نا.
كاندیدی پارتی سه‌عاده‌ت 103 هه‌زار و 364 ده‌نگی هێناوه، كاندیدی پارتی چه‌پیش 30 هه‌زار و 884 ده‌نگی هێناوه، پارتی گه‌وره‌ی توركیا كه كاندیده‌كه‌یان سه‌لیم كۆتیل بوو، توانی 27 هه‌زار و 87 ده‌نگ به ده‌ست بهێنێت.
له ئێستەشه‌وه هه‌ریه‌ك له ئاكپارتی و جه‌هه‌په هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه له‌و پارتانه ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت بۆ لای خۆیان رایانبكێشن تا سوود له ده‌نگه‌كانیان وه‌ربگرن.
ئه‌گه‌رچی ده‌نگی ئه‌و كاندیدانه زۆر كاریگه‌ره و ده‌توانێت سوودی زۆر به پارته‌كان بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر پارته سیاسییه‌كانی وه‌كو پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی چه‌پ نێوانیان له‌گه‌ڵ ئاكپارتیدا زۆر خراپ بووه، بۆیه ئه‌گه‌ر زۆره به‌لای جه‌هه‌په‌دا بڕۆن و سوودی پێبگه‌یه‌نن.
باسنيوز