ئەمریكا چوار فڕۆکەی هەڵگری موشەكی B52 رەوانەی رۆهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

ئەمریكا چوار فڕۆکەی هەڵگری موشەكی B52 رەوانەی رۆهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
ژمارەیەك بەرپرسی ئەمریكا رایانگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو هێزەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رەوانەی دەكات، موشەكی جۆری B52 هەیە.

كاپتن بێڵ ئۆربان، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە ئاژانسی رۆیتەرز-ی راگەیاندوە، لەناو ئەو چەكانەی رەوانەی عێراق دەكرێن موشەكی جۆری B52 هەیە.

چوار موشەكی جۆری B52 لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەكرێنەوە


ژمارەیەك بەرپرسی ئەمریكی كە ئامادە نەبون ناوەكانیان ئاشكرا بكرێـت بە هەمان ئاژانسیان راگەیاندوە، چوار موشەكی جۆری B52 لە ناوچەكەدا بڵاودەكرێنەوە، كە پێدەچێت ئەو ژمارەیە گۆڕانكاری بەسەردا بێت.

موشەكی B52 جۆرێكە لە موشەكە دورمەوداكان و توانای هێزی ئەتۆمیشی تێدایە


موشەكی B52 جۆرێكە لە موشەكە دورمەوداكان، كە توانای هێزی ئەتۆمیشی تێدایە، ئەوەش لەكاتێكدایە بەشێوەیەكی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا موشەك لە ناوچەكەدا دەهێڵێتەوە و تا مانگی رابردو موشەكی جۆری بی-1 لە ناوچەكەدا مابونەوە.

پەلە دەكرێـت لە ناردنی كەشتی فڕۆكە هەڵگری ئەبراهام لینكۆڵن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست


هاوكات ئەنجومەنی سەربازی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كار لەسەر ئەوە دەكرێت لە ناردنی كەشتی فڕۆكە هەڵگری ئەبراهام لینكۆڵن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەلە بكرێـت و ئەوەش بەهۆكاری زیادبونی گرژیەكانی نێوان ئێران و وڵاتەكەیانە.

ئەو راگەیەندراوەی شاناهان لەكاتێكدایە یەكشەممەی رابردو پێنجی ئەم مانگە، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، "بە مەبەستی گەیاندنی پەیامێكی رون و ئاشكرا بە ئێران كە هەر هێرشێك بۆ سەر بەرژەوەندی ویلایەتە یەكگرتوەكان و هاوپەیمانەكانی بە توندترین شێوە وەڵامی دەدرێتەوە، ژمارەیەك فڕۆكە و موشەكی دورهاوێژ رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەین".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕیارەی وڵاتەكەی دوای چەند ئاماژە و هۆشداریەك دێت كە لەماوەی رابردودا نیگەرانی و دڵەراوكێی دروست كردوە.

جۆن بۆڵتن وتیشی، "ویلایەتە یەكگرتوەكان نایەوێت جەنگ لەگەڵ ئێران بەرپا بكات، بەڵام بەشێوەیەكی تەواو ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێكین، كە لە لایەن هەر یەك لە سوپای پاسداران و هێزە چەكدارەكانی ئێرانەوە ئەنجامبدرێت".






خەندان
Top