ئیسرائیل لەسەر هەڕەشەکانی ئێران هاتە دەنگ
ئەمڕۆ چوارشەممە 08/05/2019، حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەگەر داواکارییەکانی ئێران جێبەجێنەکرێن، وڵاتەکەی لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی بە تەواوی دەکشێتەوە و دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ئاڕ تی رووسی، لە دوای هەڕەشەکانی رۆحانی، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە: "ئەم بەیانییە، گوێم لێ بوو ئێران دەیەوێت پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی دەستپێبکاتەوە. ئێمە رێگا نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
دەشڵێت: "ئێمە لە جەنگ دژی ئەوانە بەردەوام دەبین کە دەیانەوێت بمانکوژن".
K24