ئێران بە نیازە لەسەر خاكی عێراق و سووریا هێرش بكاتە سەر هێزەكانی سوپای ئەمریكا.

ئێران بە نیازە لەسەر خاكی عێراق  و سووریا هێرش بكاتە سەر هێزەكانی سوپای ئەمریكا.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا هۆكاری پشت جوڵەپێكردنی كەشتیگەلی سەربازیی ئەمریكای بەرەو ئاوەكانی كەنداوی عەرەبی ئاشكرا كرد و ئاماژەی بەوە داوە كە واشنتن بەر لە هەفتەیەك زانیویەتی ئێران بە نیازە هێرش بكاتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لەسەر خاكی سووریا و عێراق.


ڕۆژنامەكە رایگەیاندووە كە ئەو زانیارییانەی دەست واشنتن كەوتوون، دووپاتیان كردووەتەوە كە ئێران بە نیازە لەسەر خاكی عێراق و سووریا هێرش بكاتە سەر هێزەكانی سوپای ئەمریكا.


بە گوێرەی زانیارییەكان، ئێران هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە بریكار و هاوپەیمانەكانی كردووە لە ناوچەكەدا، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە هێرش بكەنە سەر هێزەكانی ئەمریكا.


ئەم هەواڵەش لە كاتێكدایە لە دوێنێوە هێزەكانی سوپای ئەمریكا یەكێك لە گەورەترین كەشتیگەلە سەربازییە فڕۆكەهەڵگرەكانی خۆی رەوانەی ئاوەكانی كەنداو كردووە بۆ ئەوەی لە ئامادەباشیدابن بۆ هێرشكردنە سەر ئێران، لەمبارەیەوە باتریك شاناهان بریكاری وەزیری بەرگریی ئەمریكا گوتبووی كە بڕیارەكانی بڵاوكردنەوەی كەشتیگەل و مووشەكهاوێژی ئەمریكی لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بریتیە لە ئامادەكاری و خۆڕێكخستنەوە بۆ ئەو ئاماژەی هەڕەشە جیدیانەی لە هێزەكانی سوپای ئێرانەوە سەرچاوەیان گرتووە.











باسنیوز
Top