فەرەنسا هۆشیاری دەداتە کۆماری ئیسلامی ئێران

 فەرەنسا هۆشیاری دەداتە کۆماری ئیسلامی ئێران
فەرەنسا رایگەیاند یەکێتی ئەوروپا سزاکانی بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت ئەگەر ئەو وڵاتە بیەوێت پاشەکشەبکات لەبڕگەکانی دەستبەرداربونی چەکی ئەتۆمی رێکەوتنەکەیان و دەست بەچالاکییە ئەتۆمییەکانی بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەک لەنوسینگەی سەرۆکایەتی فەرەنسا رایگەیاندوە یەکێتی ئەوروپا سزاکانیان بەسەر ئێراندا دەسەپێنن ئەگەر ئەو وڵاتە بیەوێت بڕگەکانی دەستبەرداربونی چەکی ئەتۆمی لەرێکەوتنەکە جێبەجێنەکات.

بەمافی خۆی دەزانێت بەشێک لەچلاکییە ئەتۆمییەکانی دەستپێبکاتەوە، بەڵام لەرێکەوتنەکە دەمێنێتەوە


دوێنێ کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند لەبەرامبەر کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 دا بەمافی خۆی دەزانێت بەشێک لەچلاکییە ئەتۆمییەکانی دەستپێبکاتەوە، بەڵام لەرێکەوتنەکە دەمێنێتەوە.

هەڵوێستەکەی فەرەنسا وەک وەڵامێک بۆ هەنگاوەکەی ئێران لێکدەدرێتەوە


هەڵوێستەکەی فەرەنساش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هەنگاوەی ئێران لێکدەدرێتەوە و بەمەش کۆماری ئیسلامی ئێران روبەروی بارگرانییەکی دیکە دەبێتەوە کە ئەویش لەدەستدانی هاوڕێیەتی و پاڵپشتییەکانی ئەوروپایە کە تا ئێستا کەم تازۆر پابەندی رێکەوتنە ئەتۆمییەکەیان بون.
هاوکات، میدیا فەرمیەکانی ئێران بڵاویانکردەوە رۆژی چوارشەممەی داهاتو کۆماری کۆماری ئیسلامی ئێران رونکردنەوەیەک لەبارەی چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی بەشێک لەچالاکییە ئەتۆمییەکانی دەداتە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، بریتانیا، روسیا و چین کە تائێستا پابەندن بەرێکەوتنەکەوە.



خەندان
Top