برێت مەکگۆرک: پۆمپیۆ لەڕێی عێراقەوە پەیوەندیی بە ئێرانەوە کرد

 برێت مەکگۆرک: پۆمپیۆ لەڕێی عێراقەوە پەیوەندیی بە ئێرانەوە کرد
نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق رایدەگەیەنێت، کە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لەڕێی عێراقەوە پەیوەندیی بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کرد.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 7-5-2019، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی نهێنی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا.

برێت مەکگۆرک، نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، سەردانەکەی مایک پۆمپیۆ بۆ بەغدا بە ”کارێکی باش“ ناو دەبات و پێی وایە کۆبوونەوەی پۆمپیۆ و سەرانی عێراق ”دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی سەرکێشیی لێکتێنەگیشتن و خەمڵاندنی ھەڵە“.

برێت مەکگۆرک ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەهۆی نەبوونی پەیوەندیی دیپلۆماسیی راستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران، پێویستە پەیامی خۆیان لەڕێی عێراقەوە بگەیەننە ئێران ”نەبوونی کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران، پێوستیی پەیوەندیی ناراستەوخۆ لە رێگەی عێراقەوە، زیاتر دەکات“.








باسنیوز
Top