حەسەن: ئەگەر داواکارییەکانی ئێمە جێبەجێنەکرێن، بە تەواوی لە رێککەوتننامەکە دەکشێتەوە.
حەسەن رۆحانی وتارێکی لە رێگای تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی پێشکەشکرد و رایگەیاند: "کاتی زۆرمان دا بە وڵاتانی ئەوروپا تاکو نەهێڵن رێککەوتنامەی ئەوتۆمی هەڵبوەشێتەوە، بەڵام بە داخەوە قسەکان کرداریان لەگەڵ نەبوو. ئەوان ئەمەریکا لە خۆیان بە گەورەتر دەزانن".
راشیگەیاند: "ئێمە لە رێککەوتنی ئەتۆمی بە تەواوی ناکشێینەوە، بەڵام لە هەندێک خاڵ کشاوینەتەوە".
هەروەها، سەرۆکی ئێران مۆڵەتی 60 رۆژی داوەتە وڵاتانی ئەوروپا تاکو بە تەواوی پابەندی رێککەوتنامە ئەتۆمییەکە بن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ژمارهیهك بهرپرسی فهرهنسی كه ئاماژه به ناوهكانیان نهكراوه، به ئاژانسی ههواڵدهری رۆیتهرزیان راگهیاندووه: "ئێمه نامانهوێت ئەمڕۆ تاران بڕیاری خۆی بۆ كشانهوه له رێككهوتنی ئهتۆمی رابگهیهنێت، چونكه ئهو كات ئێمه و تهواوی وڵاتانی ئهوروپاش ناچار دهبین بهگوێرهی مهرجهكانی ناو رێككهوتنهكه سزاكانی سهر ئێران بگهڕێنینهوه".
ساڵێک بەسەر کشانەوەی ئەمەریکا لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران تێپەڕدەبێت و ئێرانیش نیازی هەمان کار بکات، بە گووتەی بەرپرسانی ئەو کاتی ئەمەریکاش، ئەگەر رێککەوتننامەی ئەتۆمی نەبوایە، ئەگەر هەبوو جەنگی لە نێوان ئەمەریکا و ئێران هەڵبگیرسێت.
K24 –