ئه‌كادیمییه‌كانی توركیا دژی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنن له ئه‌سته‌نبوڵ
زۆرێک پێیانوایە بڕیاری دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردن کودەتایە و ھەڵپەساردنی یاسا و دیموکراسییە لە تورکیا.
دوێنێ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له توركیا، له‌سه‌ر داوای پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا، بڕیاریدا، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاری ئه‌سته‌نبوڵ دووباره بكاته‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 31ی ئازاری رابردوودا كاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان نه‌یتوانیبوو سه‌ركه‌وێت و له به‌رامبه‌ردا كانیدی پارتی گه‌لی كۆماری به‌رهه‌ڵستكار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو.
بە هۆی دۆخی ناجێگیری تورکیاوە لە ماوەی مانگێکدا لیرەی تورکی لەسەدا 10ی بەھای خۆی لەدەستداوە. جیا لەوەی نا ئارامی و دوو دڵی بێباوەڕی بەرامبەر بە دامەزراوە یاساییەکانی وڵاتەکەیان لەناو خەڵکیدا بڵاوبووەتەوە رێژەی ھەڵئاوسان دۆخی ئابووری تورکیا خراپتر بووە.
k24 -