ئەمەریکا هۆکاری ناردنی کەشتیگەلێکی سەربازیی بۆ کەنداو ئاشکرا دەکات
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئه‌مەریكی كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه به كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوزی ئه‌مەریكیان راگه‌یاندووه، مەبەست لە ره‌وانه‌كردنی كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازیی لینكن بۆ كه‌نداو، ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك كه ئێران یان گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سووریا بیكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌و دوو وڵاته.
لای خۆیەوە، پاتریك شاناهه‌ن، وه‌زیری كاتی به‌رگری ئه‌مەریكا له تویتێكدا رایگه‌یاندووه: "پێنتاگۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه و هه‌ر هێرشێك له عێراق و سووریا بكرێته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مەریكا، ئێران لێی به‌رپرسه".
دوێنی دووشەممە 06/05/2019، جۆن بۆڵتن هەواڵی ناردنی ئەو هێزە دەریایەی بڵاوکردەو و رایگەیاند: "لە وەڵامی چەند ئاماژە و ئاگادارکردنەوەیەک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبرەهەم لینکن و هێزی تۆپهاوێژ دەنێرێتە ناوچەی ناوەندی فەرمانی ئەمەریکا".
K24