بەڕێوەبردنی وڵاتی سوودان كه‌وته‌وە ده‌ست عەسكەرتاریەت
عه‌بدولفه‌تاح بورهان، پۆستی فه‌رمانده‌ی هێزه زه‌میینه‌كانی سوودانی به‌ڕێوه‌ده‌برد. به پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی له كارلادانی به‌شیر ناوده‌برێت و یه‌كه‌م به‌رپرسی سوودانی بوو گه‌یشته باره‌گای ته‌له‌ڤزیۆنی سوودان، پێش ئه‌وه‌ی رووخانی رژێمه‌كه‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر رابگه‌یێنرێ.
ناوی بورهان مانگی فێبرایه‌ری ساڵی 2019 زیاتر ده‌ركه‌وت، كاتێك عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد و چه‌ندین به‌رپرس دامه‌زرێنران و گۆڕانكاریی له ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپا كرا. یه‌كێك له‌وانه عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لبورهان بوو، پله‌كه‌ی به‌رزكرایه‌وه بۆ فه‌ریقی یه‌كه‌م و كرایه پشكێنه‌ری گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.
ناوه‌نده‌كانی سوودان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، بورهان ئینتیمای سیاسی بۆ هیچ حزبێك نییه، یه‌كه‌م كه‌سیش بووه چووه‌ته ریزی خۆپیشانده‌رانی وڵاته‌كه‌ی. هه‌ر ئه‌ویش رێنمایی روونی داوه‌ته فه‌رمانده‌یی گشتی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگا له شۆڕشگێره‌كان بكه‌نه‌وه پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 7/4 ته‌قه له خۆپیشانده‌ران كرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه پیاوێكه خاوه‌ن ناوبانگێكی باشه له‌ناو سوپای سوودان دا، جێبه‌جێكاری پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر بووه و ئه‌و خستوویه‌تییه ژێر مانه‌وه‌ی ناچاریی و سوودانییه‌كان به ئه‌ندازیاری پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی ئێستای وڵاته‌كه ناوی ده‌به‌ن. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه مافی به‌ڕێوه‌بردنی قۆناغی گوازه‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌بێت كه له ئاست خواست و خه‌ونی سوودانییه‌كاندا بیت.
K24 -