ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانەوە ژمارەیەک بنکەی سووریا بۆردومان دەکات

 ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانەوە ژمارەیەک بنکەی سووریا بۆردومان دەکات
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانەوە ژمارەیەک بنکە لە شارێکی رۆژئاوای سووریا، بۆردومان دەکەن.



بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی سەر بە رژێمی سووریا، هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل دەوروبەری کاتژمێر 2:30ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 13-4-2019 ئەنجام دراوە.



سانا ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەشێک لە مووشەکە ئیسرائیلییەکان ئامانجی خۆیان پێکاوە و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی رژێمی سووریاش بەشێکی دیکەی ئەو مووشەکانەی لە ئاسمانەوە تێک شکاندووە.



بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەوە، کە لە ئاسمانی لوبنانەوە کرانە سەر شاری مسیاف لە گوندەوارەکانی حەما، ژمارەیەک باڵەخانەی سەر بە سوپای رژێمی سووریا وێران بوون و سێ سەربازیش بریندار بوون (هەروەک سانا بڵاوی کردووەتەوە).



باسنيوز
Top