دامه‌زرێنه‌ری (ویكیلیكس) ده‌ستگیر كرا
دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ری (ویكیلیكس) كه ملیۆنه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی له دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتانی جیهان بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ لە لەندەن ده‌ستگیر كرا.
جوولیان ئاسانژ، دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه كه له ساڵی ٢٠١٢ه‌وه له‌ناو باڵوێزخانه‌ی ئیكوادۆر له له‌نده‌ن ده‌مایەوه. لەمبارەوە پۆلیسی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه هێزێك چووه‌ته ناو باڵه‌خانه‌كه و دواتر ئاسانژیان ده‌ستگیر كردووه.
ماڵپه‌ڕی ویكیلیكس زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی سه‌باره‌ت به هێرشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر عێراق له ساڵی ٢٠٠٣ بڵاو كردووه‌ته‌وه. خۆی پێی وایه له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه‌وه توانیویه‌تی په‌رده له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك تاوانی جه‌نگی لابدات كه له عێراق و ئه‌فغانستان و چه‌ندین وڵاتی دیكه ئه‌نجام دراون.
له ساڵی ٢٠١٠، داواكاری گشتیی سوید فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی به تۆمه‌تی ده‌سترێژی سێكسی بۆ سەر دوو ژنی سویدی، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئاسانژ ده‌ركرد. دواتر ئه‌م فه‌رمانه كشێنرایه‌وه، دوای ئەوەش ئاسانژ هێشتا ئاماده نه‌بووە له باڵوێزخانه‌ی ئیكوادۆر ده‌ربچێت و پێی وابوو حكوومه‌تی به‌ریتانییا ڕه‌وانه‌ی ئه‌مریكای ده‌كاتەوە بۆ پرۆسه‌یه‌كی دادگایی نادادپه‌روه‌رانه.
وڵاتی ئیكوادۆر له ساڵی ٢٠١٢ه‌وه مافی په‌نابه‌رێتی به ئاسانژ به‌خشیوه، به‌ڵام گواستنه‌وه له باڵوێزخانه‌ی ئه‌م وڵاته له له‌نده‌ن بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی كێشه‌یه‌كی جیاواز بوو.
پۆلیسی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند كه ئاسانژ ئێستا له بنكه‌یه‌كی پۆلیسی ناوه‌ندی له‌نده‌ن ده‌ستبه‌سه‌ره و هیچ زانییارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی چاره‌نووسی چاوه‌ڕێكراوی ئاسانژ نه‌دركاندووه.
باسنيوز