عەبدوڵا گویل لە ئاکپارتی و پێگەی دیموکراسیی تورکیا نیگەرانە

 عەبدوڵا گویل لە ئاکپارتی و پێگەی دیموکراسیی تورکیا نیگەرانە
سەرکۆماری پێشووی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئەو پارتە، پاش هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، لە ئاکپارتی و ڕەشی دیموکراسی لەو وڵاتە دڵنیگەرانە.



عەبدوڵا گویل لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئیستەنبۆڵ ئاشکرای کردووە، ئاست و پێگەی سیاسیی تورکیا لەبەر ئەنجامی هەڵبژاردن لە ئیستنبۆڵ جێگەی نیگەرانیی زۆرە.



ئاماژەی بەوەش کردووە: "کاتێک بێ هێز بوون، دژایەتییان کراوە، نابێ ئەوکاتەی دەبینە خاوەن هێز، ئێمە هەمان ئەو دژایەتییە بەرانبەر بە کەس بکەین، چونکە هێزی مەزنی دیموکراسیی تورکیا ئەوە دەردەخەن کە ڕەوشەکە دڵنیگەرانمان دەکات"



هاکات عەبدولا گویل لەبارەی ڕەوشی پارتە نوێیەکی خۆی لە دانی ئاگاداری و زانیاری بۆ میدیاکان خۆی پاراستووە



لە ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە شاری ئیستەنبۆڵ، بەربژێری "جەهەپە" براوەی یەکەمە، بەڵام پارتی داد و گەشەپێدان بەو ئەنجامە ناڕازاییە و جیا لە ژماردنەوەی ەبشێک لە دەنگەکان، دیسان ناڕازییە و خوازیاری ئەنجامدانی دووبارەی هەڵبژاردنە لە ئیستەنبۆڵ.





باسنیوز
Top