پۆمپیۆ: ناشێ توركیا له یه‌ك كاتدا چەكی رووسی و ئەمریكی بەكاربهێنێ
پۆمپیۆ لە وتارێكیدا له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوای له توركیا كرد هه‌ڵه نه‌كات له كڕینی مووشه‌كی به‌رگریی S400 له رووسیا، گوتیشی ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه له رووسیا بكڕێت، ده‌رگا ده‌كاته‌وه تا ئه‌مریكاش سزای ئابووری به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەروەها گوتی "پنتاگۆن پێیان گوتووم ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه ئه‌گه‌ر سیسته‌می به‌رگریی S400 و فڕۆكه‌ی جه‌نگی F35 له یه‌ك كاتدا به‌كاربهێنێ، له رووی كه‌لوپه‌له‌كانی ئامێره‌كانی فڕۆكه‌كه كێشه‌ی زۆر دروست ده‌بێت، بۆیه ئه‌مه‌مان به توركیا راگه‌یاندووه و پێمان گوتوون كێشه‌كه جیدیه و نابێت رووبدات".
پۆمپیۆ ئاماژه‌ی داوه كه توركیا ته‌نیا كڕیاری فڕۆكه‌ی F35 نیه، به‌ڵكو له به‌رهه‌مهێنانی به‌شێكی فڕۆكه‌كه رۆڵی هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر گوێ له ئه‌مریكا نه‌گرێت و مووشه‌كی به‌رگریی S400 له رووسیا بكڕێت، نابێته خاوه‌نی ئه‌و فڕۆكه‌یه.
باسنيوز