كێشەی یەكلانەبوونەوەی شارەوانیی ئیسته‌نبۆڵ بەردەوامە
ئاكپارتی یه‌ك رۆژ دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ، داوای یاسایی له‌سه‌ر زیاتر لە 600 سندوقی ده‌نگدان تۆمار كرد و گوتی ده‌بێت بژمێردرێنه‌وه، هه‌روه‌ها داوای كرد له زیاتر له 15 ناوچه‌ی ئیسته‌نبۆڵ ده‌نگه‌كان بژمێردرێنه‌وه و دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، ده‌ركه‌وت ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو هه‌ر 15 هه‌زار ده‌نگ له پێش بیناڵی یڵدرمه‌وه‌یه، به‌ڵام كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوێرێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بڵاوبكاته‌وه.
میدیاكانی توركیا، به تایبه‌ت ئه‌و میدیایانه‌ی ئۆپۆزسیۆن و بێلایه‌نن، هه‌روه‌ها میدیاكانی جیهانیش وه‌كو عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره سه‌یری تابلۆی هه‌ڵبژاردن له ئیسته‌نبۆڵ ده‌كه‌ن، چونكه بردنه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن له ئیسته‌نبۆڵ ئاشكرایه، به‌ڵام ئاكپارتی دانی پێدا نانێت و نایه‌وێت شاره‌كه راده‌ستی ئۆپۆزسیۆن بكات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوا ده‌كات دووباره هه‌ڵبژاردن له ئیسته‌نبۆڵ ئه‌نجام بدرێته‌وه، به‌هانه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ساخته‌كاری زۆر كراوه، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و داوایه ره‌ت ده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به گه‌رمی پێشوازی له‌و داوایه‌ی ئه‌ردۆغان نه‌كردووه.
مه‌تین فایزئۆغلو سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی توركیا، پێیوایه نابێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێته‌وه، چونكه پێشتر له توركیا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پارته‌كان تانه‌یان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن داوه و گوتوویانه ساخته‌كاری كراوه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن دووباره نه‌بووه‌ته‌وه. پێشیوایه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌زووترین كات نه‌درێته ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو، توركیا له‌به‌ر چاوی دونیا ئابڕۆی ده‌چێت.
باسنيوز